زانکۆی هەڵەبجە، پارێزگای هەڵەبجە، کوردستان، عێراق
24/7 هەمیشە کراوەیە

تاوانی کیمییابارانی هەڵەبجە لە بیرەوەری ڕزگاربووانیدا

زانیاری لەسەر :

تاوانی کیمییابارانی هەڵەبجە لە بیرەوەری ڕزگاربووانیدا

دەربارەی :

سەرەتا دەکرێت ئاماژە بە ئەوە بکەین کە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە لە ١٩٨٨/٣/١٦ ڕوداوێکی لەبیر نەکراوە لە هزرو یادەوەری کەسوکاری شەهیدان و شاهید حاڵەکانی ڕوداوەکە . لەو ڕۆژەدا هەڵەبجە بو و بە قوربانی جەنگێکی خوێناوی کە بەردەوام بوو بۆ ماوەی ٨ ساڵ لە نێوان هەردوو واڵتی ئێران و ئێراق . لەو ڕوداوەدا پاش داگیرکردنی شارەکە لەالیەن ئێران و هێزە هاوپەیمانەکانی حکومەتی بەعس لە ئێراق ڕقی خۆی بەسەر شارەکەدا ڕشت و لە ئەنجامی بۆردومان کردنی بە گازی کیمیایی نزیکەی ٥ هەزار هاواڵتی لە ژن و منداڵ و پیر و گەنج تیایدا شەهید بون و نزیکەی ١٠ هەزار هاواڵتی بریندار بون ئەمە سەرەڕای ئاوارە بونی تەواوی دانیشتوانەکەی و وێران بونی زۆرێک لە شارەکە .