گومانی تێدانیيه كارەساتی هەڵەبجه یەكێكه له ڕووداوه بەسوێ و جەرگبڕەكانی مێژووی مرۆڤایەتی بەگشتی و مێژووی كورد بەتایبەتی. تا ئێستاش ئازار و برینهكانی تاوانی هەڵەبجه زیندووه و بەشێكی زۆری شایەتحاڵەكانی ڕووداوەكه له ژیاندا ماون و هەریەكەیان بەجۆرێك ئازار و دەردەوه دەتلێنەوه و دەیان ڕێگەی جیاوازیان گرتووەته بەر بۆ چارەسەركردنی برین و زامەكانیان ئەمه سەرەڕای پاشماوەی كاولكاريی و شارستانی و دەروونیيەكان.