زانکۆی هەڵەبجە، پارێزگای هەڵەبجە، کوردستان، عێراق
24/7 هەمیشە کراوەیە

سەرچاوەکان

کۆکراوەی نووسراوی تۆمارکراو لەسەر هەڵەبجە

سەرچاوەکان

ئەرشیفی نووسراوی تۆمارکراو لەسەر هەڵەبجە و مێژووەکەی

دوابەدوای ڕوودانی کارەساتەکە لە 16ی ئازاری ساڵی 1988، کە تیایدا گازی کوشندە ڕژێندرا بەسەر هەڵەبجەدا لەلایەن سەدام حوسێنەوە و زیاتر لە پێنج هەزار کەس شەهید بوون، کە زۆرینەی شەهیدەکان ژن و منداڵ بوون. میدییا نێودەوڵەتییەکان کۆمەڵکوژییەکەیان گواستەوە و ڕووداوەکەیان تۆمارکرد. ئەمەش بووە هۆی ڕاکێشانی سەرنجی زۆر نووسەر و مێژوونووس.

هەموو سەرچاوە میژووییە یاسایی و ڕەسەن و ڕاستەقیینەکانی پەیوەست بە ڕووداوە لە پەڕەی سەرچاوەکان نمایش کراون. کە زانیاری زۆر بە نرخیان تێدایە بۆ زیاتر ئاشناکردنی خوێنەران بەو ڕووداوە. هەم پێش بۆردومانەکە و هەمیش دوای بۆردومانەکە.

هەر پێشنیارێک یان ڕاسپاردەیەکت هەیە دەربارەی سەرچاوەکان، یاخود دەتەوێت زانیاریییەک یان هەر شتێکی تری پەیوەست بە ڕووداوەکە ببەخشیت، بەخۆشخاڵییەوە لەڕێگەی پەڕەی پەیوەندییەوە پەیوەندیمان پێوە بکە.