23-07-2023
دڕندەیی بەرامبەر هەڵەبجە
- جەنگی ئێران - عێراق
- هێرشی سەر هەڵەبجە
- پاشماوەی جەنگ

جەنگی ئێران - عێراق
جەنگی ئێران و عێراق ململانێیەکی چەکداری نێوان ئێران و عێراق بوو کە لە ئەیلولی ١٩٨٠ تا ئابی ١٩٨٨ درێژەی هەبوو بە داگیرکردنی عێراق بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد و نزیکەی هەشت ساڵ بەردەوام بوو، تا پەسەندکردنی بڕیارنامەی ٥٩٨ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن هەردوولاوە.

هێرشی سەر هەڵەبجە
ڕووداوەکە گەورەترین هێرشی چەکی کیمیایی بوو لە مێژوودا کە ئاڕاستەی ناوچەیەکی مەدەنی کرابێت، لە نێوان ٣٢٠٠ بۆ ٥٠٠٠ کەسی کوژران و ٧ بۆ ١٠ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنی بوون. ئەنجامە سەرەتاییەکان لەپاش ڕووپێوییەکانی ناوچە بەرکەوتووەکان دەریانخست کە ڕێژەی شێرپەنجە زیادی کردووە و کەم و کوڕییەکانی لە دایک بوون لە ساڵانی دوایدا بەڕێژەیەکی زۆر بەرچاوبوو.

پاشماوەی جەنگ
هێرشەکە بە سەختترین و کارەساتبارترین بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە مێژوودا دەست نیشان کرا، و زۆربەی قوربانییەکان گیانیان لە دەست دا بەهۆی شێرپەنجە، یاخود هێشتاش بەدەست کاریگەرییەکانیەوە دەناڵێنن.
لە 28ی شوباتی 2013، ئەنجومەنی کۆمۆنەکانی بەریتانیا بە فەرمی دانپێدانانی خۆی دەرخست بەرامبەر بە کۆمەڵکوژییەکەی دژ بە کوردانی عێراق، کە هاوکاتبوو لەگەڵ 25هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ئەنفالدا.
دەربارەی زانکۆی هەڵەبجە
زانکۆی هەڵەبجە یەکێکە لە زانکۆکانی حوکمییەکانی کوردستانی عێراق کە لە ساڵی 2011 پارێزگای هەڵەبجە دامەزراوە و زانکۆکە پێک دێت لە شەش کۆلێژ: (زانست، زانستە مرۆییەکان، پەروەردەی بنەڕەتی، پەروەردەی جەستەیی, پەروەردەی شارەزوور و یاساوکارگێڕی.
پڕۆگرامەکان ماوەی چوار ساڵ و لەهەندێک کۆلێژ پێنج ساڵ دەخایەنێت. خوێندکار لە کۆتایی ساڵی ئەخیریدا بڕوانامەی بەکالۆریۆس وەردەگرێت لە بوارەکەیدا. زانکۆکە دوو کەمپی هەیە، کەمپی سەرەکی لەهەڵەبجەیە و کەمپەکەی تریشی لە قەزای شارەزوورە. سەرۆکی ئێستای زانکۆی هەڵەبجە پرۆفیسۆر د. مەهاباد کامیل عەبدوڵڵا یە.

سەرچاوەکان
ئەرشیفی نووسراوی تۆمارکراو لەسەر هەڵەبجە و مێژووەکەی
دوابەدوای ڕوودانی جینۆسایدی لە 16ی ئازاری ساڵی 1988، کە تیایدا گازی کوشندە ڕژێندرا بەسەر هەڵەبجەدا لەلایەن سەدام حوسێنەوە و زیاتر لە پێنج هەزار کەس شەهید بوون، کە زۆرینەی شەهیدەکان ژن و منداڵ بوون. میدییا نێودەوڵەتییەکان کۆمەڵکوژییەکەیان گواستەوە و ڕووداوەکەیان تۆمارکرد. ئەمەش بووە هۆی ڕاکێشانی سەرنجی زۆر نوسەر و مێژوونووس.
هەرموو سەرچاوە میژووییە یاسایی و ڕەسەن و ڕاستەقیینەکانی پەیوەست بە ڕووداوە لە پەڕەی سەرچاوەکان نمایش کراون. کە زانیاری زۆر بە نرخیان تێدایە بۆ زیار ئاشناکردنی خوێنەران بەو ڕووداوە. هەم پێش بۆردومانەکە و هەمیش دوای بۆردومانەکە.
هەر پێشنیارێک یان ڕاسپاردەیەکت هەیە دەربارەی سەرچاوەکان، یاخود دەتەوێت زانیاریییەک یان هەر شتێکی تری پەیوەست بە ڕووداوەکە، ببەخشیت. بەخۆشخاڵییەوە لەڕێگەی پەیجی پەیوەندییەوە پەیوەندیمان پێوە بکە.
وتەی شایەتحاڵەکان
هەموو شایەتحاڵییەکان ببینە- چاوپێکەوتنی ڤیدیۆیی
- چاوپێکەوتنی نووسراو
- چاوپێکەوتنی خوێندکاران
هەمەدان منداڵی کیمیا باران...
بەرنامەیەکی تایبەت لە ساڵیادی یادکردنەوە لە ٢٠٠٨...
یادکردنەوەی قوربانییەکانی جینۆسایدەکە

کۆبوونەوەی ئاسایی لیژنەی ئەرشیفی دیجیتاڵی جینۆسایدی هەڵەبجە...
زیاتر بزانە