ڕاگەیەندراوی 3142
ڕاگەیەندراوی 3142
دەربارەی گۆڤار و ڕۆژنامە:
ڕۆژنامە: جمهوری ئیسلامی
ژمارە: 2558 ساڵی نۆیەم
ڕۆژ و بەروار: شەممە، 6 فەروەردین 1367 (26/ 3/ 1988
لاپەڕە، 2
لە ڕاگەیاندراوی ژمارە 3142 ناوەندی هاوبەشی لەشکری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕۆژی سێشەممە 25/ 12/ 1366هەتاوی سەبارەت بە بەرەكانی جەنگی ئێران- عێراق، لە بەشێکیدا باس لە بەرەكانی جەنگی ناوچەی هەڵەبجە دەکات تیایدا هاتووە كە:
موجاهیدانی موسوڵمان و شۆڕشگێڕانی کوردی عێراقی، هاوڕێ لەگەڵ هێزەکانی پشتیوانی تیپی 75ی زەفەری هێزی وشكانی سوپای پاسداران، سەرکەوتوو بوون لە پاکسازی کردنی ناوچە ئازادکراوەکانی سنووری خورماڵ و تۆپبارانی قورسی پێگە و سەنگەرەکانی لەشکری بەعسی عێراق و لە ناوبردن و بریندار كردنی زیاتر لە 550 بەکرێگیراوی بەعسی عێراق.
ئامادەكردن و وەرگێڕانی: اركان احمد حسن جاف