زانکۆی هەڵەبجە، پارێزگای هەڵەبجە، کوردستان، عێراق
24/7 هەمیشە کراوەیە

ڕاپۆرتی پەیامنێری ڕۆژنامەی جمهوری ئیسلامی لە هەڵەبجە

زانیاری لەسەر گۆڤار و ڕۆژنامە:

ڕاپۆرتی پەیامنێری ڕۆژنامەی جمهوری ئیسلامی لە هەڵەبجە

دەربارەی گۆڤار و ڕۆژنامە:

 

ڕاپۆرتی پەیامنێری ڕۆژنامەی جمهوری ئیسلامی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی وەلفەجری 10

ڕۆژنامە: جمهوری ئیسلامی

ژمارە: 2558 ساڵی نۆیەم

ڕۆژ و بەروار: شەممە، 6 فەروەردین 1367  (26/ 3/ 1988)

لاپەڕە، 2

پەیامنێری ڕۆژنامەی جمهوری ئیسلامی، ڕاپۆرتێكی لەبارەی ناوچەی جەنگیی عەمەلیاتی وەلفەجری- 10 ئامادەكردووە تیایدا هاتووە:

جەنگاوەرە لێهاتووەكانی لەشكری ئیسلام، لە كۆتاییەكانی ساڵی 1366ھ، بەشێوەیەیكی سەركەوتوو، ئۆپەراسیۆنی وەلفەجری 10 لە ناوچەی سلێمانی دەستپێكرد، ئەم ئۆپەراسیۆنە سەركەوتووە، بووەتە هۆی ئازادكردنی شارەكانی خورماڵ، هەڵەبجە، دوجەیلە، تەوێڵە، بیارە و زیاتر لە 100 گوند و 40 بەرزایی ستراتیژی، و شاری سنوری نەوسود، كە هەر لەسەرتای جەنگەوە لەژێردەستی عێراق و گروپە بەكرێگیراوەكانیدا بوو. ڕاپرۆتەكە باس لەوەش دەكات كە هەر لەسەرەتای گەیشتنی هێزەكانی ئیسلام بە شاری هەڵەبجە، لەلایەن دانیشتوانی شارەكەوە پێشوازیەكی گەرم و بێ وێنەیان لێكراوە.

 ئەوەی زیاتر جێی سەرنج بوو، پاراستنی ماڵی هاووڵاتیان بوو كەلەلایەن هێزەكانی ئیسلامەوە پارێزگارییان لێدەكرا.

لەم ئۆپەراسیۆنەدا، زیاتر لە هەزار كیلۆمەتر چواگۆشەی دیكە لە خاكی عێراق ئازاد كراو هێزەكانی ئیسلام بە ئەنجامدانی قۆناغی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی وەلفەجری 10، سەرباری لەناوبردنی تەواوی 15 هێز، 4 تیپ، 1 لەشكری پاسەوانی سنوری عێراق، زیاتر لە 11 هەزار كەس لە سوپای عێراق لەناوبراون یان بریندار بوون.

هەروەها، 4400 كەس لەهێزەكانی عێراق بەدیل گیراون كە ناوی 75 لە ئەفسەر و بەرپرسانی عێراقی بەدیلگیراو ڕاگەیەنراون.

هەروەها پەیوەندی باكور و باشوری سلێمانی پچڕاوە و هێزەكانی ئیسلام لە 10 كیلۆمەتری ڕێگای بەغداد- سلێمانی جێگیر كراون.

ئەم ڕاپۆرتە ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە كە بەئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكە، پەیوەندیەكانی باكور و باشوری پارێزیگای سلێمانی عێراق بچڕاوە و هێزەكانی ئیسلام لە نزیكی 10 كیلۆمەتری دوڕێیانی بەغداد- سلێمانی، جێگیر كراون.

هەروەها جەنگاوەرانی دلێری هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بەجێگیر بوونیان لە ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی دەربەندیخان، چاودێری تەواوی جوڵەكانی هێزی عێراق لەوبەری دەریاچەكە دەكەن.

فڕۆكەوانە دلێرەكانی هێزی ئاسمانی و هێزەكانی دژەهەوایی لە لەشكری ئیسلامی  ئێران بەوپەڕی لێهاتویی خۆیان، پشتیوانی هێزەكانی ئێران دەكەن ولە دەیان ئەركی جیاوازدا بنكە و بارەگاكانی هێزەكانی عێراق لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی وەلفەجری 10 دەكوتن و بۆمباران دەكەن.

فڕكەوانە گیان لەسەردەستەكانی هێزی ئاسمانی، سەرباری هێرشەكانی خۆیان، ئەركی گەیاندنی هاوكاری و گواستنەوەی بریندارانی كیمیایبارانی شاری هەڵەبجەشیان پێ سپێردراوە.

هەروەها ئەوەی لە هەمووی زیاتر سەرنجراكێشتر بوو، بەلەمەكانی عاشورا بوو كە لەم بەرەیەش، هەروەك بەرەكانی باشور هاوكاری هێزەكانی ئیسلام و خەڵكی بۆمبارانكراوی هەڵبجەیان دەكرد.

                ئامادەكردن و وەرگێڕانی: م. ی. اركان احمد حسن (جاف)