زانکۆی هەڵەبجە، پارێزگای هەڵەبجە، کوردستان، عێراق
24/7 هەمیشە کراوەیە

چەند هەواڵێك تایبەت بە سنوری ئۆپەراسیۆنی وەلفەجری 10

زانیاری لەسەر گۆڤار و ڕۆژنامە:

چەند هەواڵێك تایبەت بە سنوری ئۆپەراسیۆنی وەلفەجری 10

دەربارەی گۆڤار و ڕۆژنامە:

ڕۆژنامە: جمهوری ئیسلامی

   ژمارە: 2558             ساڵی نۆیەم

ڕۆژ و بەروار: شەممە، 6 فەروەردین 1367  (26/ 3/ 1988)

   لاپەڕە:  4

لەم لاپەڕەیەدا چەند كورتە هەواڵێك تایبەت بە هێرشی ئێران بۆسەر هەڵەبجە و كارەساتی كیمیاویبارانی شارەكە هاتووە

:یەكەم/ دانانی پرسە بۆ شەهیدانی كۆمەڵكوژی كیمیایی، ئەمڕۆ لە مزگەوتی گەورەی شاری قوم 

بەشی شارەكان: لە پەیوەندی پەیامنێری ڕۆژنامەكە بە نوسینگەی ئایەتولا مونتەزری ڕاگەیەندرا كە: بەمەبەستی ئیدانەكردنی تاوانی ڕژێمی عێراق لە كیمیاویبارانی خەڵكی ستەملێكراوی شارە ئازادكراوەكان و بەتایبەت شاری هەڵەبجەی عێراق، هەروەها بۆ ئیدانەكردنی كوشتاری فەلەستینیەكان لەلایەن داگیركەرانی قودسەوە، ئەمرۆ كاتژمێر چواری دوای نیوەڕۆ، لە مزگەوتی گەورەی شاری قوم پرسە دادەنرێت. لەم پرسەیەدا، حوجەتولئیسلام فەلسەفی وتار دەخوێنێت.

 

دووەم/ بەڕێز (سەعیدی كیا) وەزیری ڕێگەوبان سەركەوتنەكانی جەنگاوەرانی ئیسلامی لە ناوچەی جەنگیی عەمەلیاتی وەلفەجری10 ی بەسەر كردەوە و لەگەڵ فەرماندەكانی قەرارگای خاتم الانبیا لەبارەی چۆنیەتی سودوەرگرتن لە تواناكانی ئەم وەزراەتە بۆ ئامادەكردنی جەنگاوەران، گفتگۆی كرد.

 

              سێیەم/ یەكشەممە 30/ 12/ 1366

دوابەدوای ئازادكردنی شاری هەڵەبجە بەدەستی جەنگاوەرانی ئیسلام و كیمیاییبارانی شارەكە لەلایەن فڕۆكەكانی عێراق، لەماوەی ئەم ڕۆژانەدا 800 كەس لە خەڵكی بێچەكی شارەكە گوازراونەتەوە بۆ پشتی بەرەكانی جەنگ و گەیەنراونەتە شاری ئاراك و لەلایەن خەڵكی شارەكەوە پێشوازییان لێكراوە.

 

ئامادەكردن و وەرگێڕانی: م. ی. اركان احمد حسن (جاف)