زانکۆی هەڵەبجە، پارێزگای هەڵەبجە، کوردستان، عێراق
24/7 هەمیشە کراوەیە

هەڵەبجە و ڕاگەیەندراوی جەنگی ئێران

زانیاری لەسەر گۆڤار و ڕۆژنامە:

هەڵەبجە و ڕاگەیەندراوی جەنگی ئێران

دەربارەی گۆڤار و ڕۆژنامە:

ڕۆژنامە: جمهوری ئیسلامی

ژمارە: 2558     ساڵی نۆیەم

ڕۆژ و بەروار: شەممە، 6 فەروەردین 1367  (26/ 3/ 1988

لاپەڕە، 5

  • ناوەندی ڕاگەیاندنی جەنگ بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، بانگهێشتی تەواوی پەیام نێران، وێنەگرانی ناوەندە هەواڵیەكان، چاپەمەنیەكان كەناڵەکانی تەلەفزیۆنی لە سەرانسەری دونیا کردووە کە سەردانی ئێران بکەن  بەمەبەستی ئامادەكردنی  ڕاپۆرت لەبارەی سەرکەوتنە گەورەکانی سوپای ئیسلام لە ئۆپەراسیۆنی وەلفەجری10 لە ناوچەی خورماڵ.
  • هەروەها لە كورتە هەواڵێكی دیكەدا، باسە لەوە دەكات كە:

سەرپەرشتیاری ناوەندی ڕاگەیاندنی جەنگ ڕایگەیاندووە: ڕژێمی عێراق دوای ئەوەی کە دڵنیا بوویەوە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی وەلفەجری10 شکستی هێناوە، کەوتووەتە پەیڕووکردنی سیاسەتی زەوی سووتاو، لەڕێگەی هێزی ئاسمانییەوە بە شێوەیەکی چڕ بۆمبارانی ناوچەکانی نیشتەجێ بوون و ناوەندە ئابورییەکانی شارەکانی هەڵەبجە و خورماڵ و گوندەکانی ناوچەکە بۆمباران دەكات.

  • هەروەها لە بارەی گرنگی سەرکەوتنەکانی ئێران لە ئۆپەراسیۆنی وەلفەجری10 و کاریگەری لەسەر هێز و بەرەکانی جەنگ، کوردەتە هەواڵێک هەر لەم لاپەڕەیەدا بڵاو کراوە تەوەو تێیداهاتووەکە:

 ناوەندی ڕاگەیاندنی جەنگ دوای پیرۆزی یەکجاری جەنگاوەرانی دلێری سوپای ئیسلام لە ئۆ ئۆپەراسیۆنی وەلفەجری10، ڕاگەیاندراوێک بڵاو دەکاتەوە و لەبەشێكیدا هاتووەکە: سەرباری پڕوپاگەندەكانی دونیا، جەنگاوەرانی ئیسلام بە ئازادکردنی شاری خورماڵ و گوندەکانی دەوروبەری، ئەوەی سەلماند کە هەر کاتێک بیەوێت و ئارەزوو بکات، کوشندەترین گورز لە پەیکەری لەشکری بەعسی عێراق دەدات و  هێشتاش شۆکی جەنگی لە بەرەکانی جەنگ لە دەستی جەنگاوەرانی ئیسلام دایە.

ئامادەكردن و وەرگێڕانی: م. ی. اركان احمد حسن جاف