هەڵەبجە و ئەنفال لە بەڵگەنامە نهێنییەکانی ئەمریکادا
هەڵەبجە و ئەنفال لە بەڵگەنامە نهێنییەکانی ئەمریکادا
نووسەر: ئامادەکردنی بەڵگەنامەکان، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، نووسینی پێشەکی و پەراوێز: وریا رەحمانی
دەربارەی کتێب:
زانیاری پێویست لە باکوورەوە بەدەستمانگەیشتوە کە نیشان دەدات بە دڵنیاییەوە دەوڵەتی عێراق شاڵاوێکی بەرفراوان لە کوردسەتان بەڕێوەدەبات. راپۆرتی پزشکی قوربانیەکان لە نەخۆشخانەکان نیشان دەدات کە هێزەکانی عێراق لەڕێگای هیلیکۆپتەرەوە گازی موستارد،
گازی سارین و تابونیان دژی گوندنشینەکان بەکارهێناوە… کۆمەڵێک راپۆرتی دەربارەی بەکارهێنانی گاز لە ناوچەی سلێمانی بۆمان ناردوە و … سربازەکانی عێرا قی تەنانەت لە شەقامەکانی سلێمانیدا بینیوە کو جلوبەرگی دأ بە کیمیاوییان پۆشیوە. سیاسەتی دەوڵەتی عێراق بۆ چۆڵکردن و کاولکردنی گوندە کوردنشینەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان بەرەوپێش دە چێت. لەو بەرنامەیەدا لە گازی موستارد و هەندێ لە گازە کوشندە تایبەتەکانی دیکە کەڵکوەردەگیردرێت.