هێرشی كیمیاوی عێراق بۆ ناوچە ئازاد كراوەكان
هێرشی كیمیاوی عێراق بۆ ناوچە ئازاد كراوەكان
(مەبەست شاری هەڵەبجە و دەوروبەری)
دەربارەی گۆڤار و ڕۆژنامە:
دوای ئازاد كردنی شارەكانی هەڵەبجە، دوجەیلە خورماڵ و چەند شارێكی دیكە، ڕژیمی بەدكاری عێراق لە كردەوەیەكی تاوانكارییدا ئەم ناوچەیە كیمیاویی باران دەكات و لەئەنجامدا سەدان هاووڵاتی بێتاوان شەهید و بریندار دەبن. دوای ئەم كردەوە دڕندانەیەی
عێراق، سوپای ئیسلام (مەبەست هێزەكانی ئێران) بەمەبەستی چارەسەركردن، بریندارەكان دەگوازنەوە بۆ پشتەوەی بەرەكانی شەڕ. لەم بارەیەوە، ئیمام جومعەی شاری هەڵەبجە لە چاوپێكەوتنێكیدا، ئیدانەی بێباكی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبەرامبەر ئەم تاوانە بی پێشینەیەی عێراق لە كیمیاوی باران كردنی دانیشتووانی هەلەبجە دەكات و بانگهێشتی ناوەندە نێودەولەتیەكانیش دەكات بۆ لێكۆڵینەوە لەم تاوانە