سەردانی ڕۆژنامەنوسانی بیانی بۆلای بریندارانی هەڵەبجە لە تاران
سەردانی ڕۆژنامەنوسانی بیانی بۆلای بریندارانی هەڵەبجە لە تاران
دەربارەی گۆڤار و ڕۆژنامە:
ڕۆژنامە: جمهوری ئیسلامی
ژمارە: 2558 ساڵی نۆیەم
ڕۆژ و بەروار: شەممە، 6 فەروەردین 1367 (26/ 3/ 1988)
لاپەڕە، 2
لە درێژەی سەردانی پەیامنێرانی بیانی بۆ بەرەکانی جەنگ و دیتنی سنووری فراوانی پێشڕەوییەکانی ئەم دواییەی سوپای ئیسلام لە ئۆپەراسیۆنی وەلفەجری 10، کە دوای هێرشە مووشەکی و ئاسمانییەکانی ڕژێمی بەعسی سەهیۆنی عێراق بۆ ناوچەكانی نیشتەجێبوون لە ئێران ئەنجام درا، دوای نیوەڕۆی ڕۆژی دوشەممە و ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، پەیامنێرانی ناوەندە هەواڵییەکانی ڕۆیتەرز، تەلەفزیۆن و بڵاوکراوەکانی تورکیا، کەناڵەکانی تەلەڤزیۆنی سی ئێن ئێنی ئەمریکا، ئای تی ئێن و بی بی سی ئینگلیزی، هەروەها پەیامنێران و ڕاگەیاندنکارانی وڵاتانی نەمسا، فەڕەنسا، سوید، هۆلندا، دانیمارک و وڵاتانی دیکە، لە دوو نەخۆشخانەی تاران سەردانی بریندارانی کیمیاییبارانی شاری هەڵەبجەیان کرد کە لە لایەن ڕژێمی گڵاوی عێراقەوە بریندار کرابوون، لەگەڵ بریندارەکان دیدار و گفتوگۆیان ئەنجام داوە و ڕاپۆرتیان ئامادە کردووە.
ئامادەكردن و وەرگێڕانی: م. ی. اركان احمد حسن (جاف)
وێنەی لاپەڕەكە لە ڕۆژنامەی جمهوری ئیسلامی