سەردانی سەرۆكی مەجلیسی ئەعلای شۆڕشی ئیسلامی عێراق بۆلای دیلەكانی عێراق لە عەمەلیاتی وەلفەجری 10
سەردانی سەرۆكی مەجلیسی ئەعلای شۆڕشی ئیسلامی عێراق بۆلای دیلەكانی عێراق لە عەمەلیاتی وەلفەجری 10
دەربارەی گۆڤار و ڕۆژنامە:
ڕۆژنامە: جمهوری ئیسلامی
ژمارە: 2558 ساڵی نۆیەم
ڕۆژ و بەروار: شەممە، 6 فەروەردین 1367 (26/ 3/ 1988)،
لاپەڕە: 2
سەید محمد باقر حەكیم، سەرۆكی مەجلیسی ئەعلای شۆڕشی ئیسلامی عێراق، دوێنی عەسر سەردانی كۆمەڵێك لە سەربازەكانی عێراق كە لە عەمەلیاتی وەلفەجری 10 كە بەدەستی هێزەكانی ئێران بەدیلی گیرابوون، دەكات و باسێك لە بارەی سەپاندنی جەنگی داسەپاو بەسەر گەلی ئێران و عێراق دەكات لەلایەن زلهێزەكانی دونیاوە.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری جمهوری ئیسلامی، لەم سەردانەدا كە پەیامنێرانی ناوخۆیی و بیانی تیایدا ئامادەبوون و لە یەكێك لە ئۆردوگاكانی زیندانییانی عێراق لە تاران كە نزیكەی پێنج هەزار زیندانی ئۆپەراسیۆنی وەلفەجری 10 ی تێدا بوون كە لە نێویان دا: فرماندار (قایمقام)ی هەڵەبجە، سەر لەشكرێك، دو سەرتیپ و ژمارەیەكی زۆر ئەفسەرانی باڵا و دەرەجەدارەكان دەبینرێت.
ئامادەكردن و وەرگێڕانی: م. ی. اركان احمد حسن (جاف)