زانکۆی هەڵەبجە، پارێزگای هەڵەبجە، کوردستان، عێراق
24/7 هەمیشە کراوەیە

سەردانی بەرپرسانی وڵات (ئێران) بۆلای بریندارانی كیمیایی و جەنگی داسەپاو

زانیاری لەسەر گۆڤار و ڕۆژنامە:

سەردانی بەرپرسانی وڵات (ئێران) بۆلای بریندارانی كیمیایی و جەنگی داسەپاو

دەربارەی گۆڤار و ڕۆژنامە:

ڕۆژنامە: جمهوری ئیسلامی

 ژمارە: 2558 ساڵی نۆیەم

ڕۆژ و بەروار: شەممە، 6 فەروەردین 1367  (26/ 3/ 1988)

  لاپەڕە، 2

:لەم لاپەڕەیەی ڕۆژنامەكەدا هاتووە كە

حوجەتولئیسلام وەلموسلیمین خامنەیی سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای بەرگری، لەیەكەمین كاتژمێرەكانی یەكەم ڕۆژی ساڵی نوێ، لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی سەردانی بریندادرانی جەنگی داسەپاو دەكات و قورئان و دەستە گوڵی پیشكەش كردوون.

حوجەتولئیسلام وەلموسلیمین هاشمی ڕەفسنجانی، ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو لە سەردانێكی سێ كاتژمێریدا، سەردانی بریندارانی چەكی كیمیاوی پارێزگای سلێمانی كە لە نەخۆشخانەی لوقمانی حەكیم خەوێنراون دەكات. ناوبراو لە نەخۆشخانەكە سەردانی 130 برینداری كیمیاوی هەڵەبجە كە 37 یان منداڵ بوون دەكات و هەواڵی تاك بە تاكیان لە پزیشكەكان دەپرسێت.

ئایەتوڵا موسەوی ئەردەبیلی سەرۆكی دیوانی باڵای وڵات، پێش نیوەڕۆی پێرێ، لە سەردانی بۆ نەخۆشخانەی ئیمام حسین، بریندارانی كیمیاوی پارێزگای سلێمانی كە لە نەخۆشخانەكە خەوێنراون، بەسەر دەكاتەوە.

هەروەها ئەندازیار موسەوی سەرۆك وەزیران، سەرلەبەیانی پێرێ سەردانی یەكێك لە نەخۆشخانەكانی تاران كە بریندارانی چەكی كیمیاوی و هێرشە دڕندانەكانی ڕژێمی عێراقی تێدا خەوێنرابوو كرد و سەرباری بەسەر كردنەوەی برینداران، دڵنەوایشی كردن.

ئامادەكردن و وەرگێڕانی: م. ی. اركان احمد حسن (جاف)