دەربڕینی هاوخەمی بۆ كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە
دەربڕینی هاوخەمی بۆ كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە
دەربارەی گۆڤار و ڕۆژنامە:
تەلگرامی ئایەتوڵا مونتەزەری بۆ حوجەتولئیسلام موسەوی نوێنەری ئیمام خومەینی لە كوردستان (ئێران)
ڕۆژنامە: جمهوری ئیسلامی
ژمارە: 2558 ساڵی نۆیەم
ڕۆژ و بەروار: شەممە، 6 فەروەردین 1367 (26/ 3/ 1988)
لاپەڕە: 4
دوابەدوای ئەنجامدانی تاوانی كیمیاویبارانی هەڵەبجە لە لایەن ڕژێمی عێراقەوە، ئایەتوڵا (مونتەزری)، تەلگرافێكی بۆ حوجەتولئیسلام (موسەوی) نوێنەری ئیمام خومەینی لە كوردستان (سنە) دەنێرێت.
لە بەشێكی تەگرافەكەدا هاتووە: نازانم چۆن كۆمەڵەی نەتەوە و ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان كە بە ناو پاڕێزەری مافی مرۆڤن لەبەرامبەر ئەم تاوانە گەورەیەدا بێباك و بێدەنگن. ئەگەر ئەو ڕێكخراوانەی كە بە ناو بانگەشەی مافی مرۆڤ دەكەن، هەر لە یەكەم ڕۆژەوە نەدەبوونە داردەستی زلهێزەكان و تاوان و ستەمەكانی سەدام یان ئیدانە بكردایە، ئەمڕۆ دونیا ئەم هەمووە كارەساتەی جەنگی داسەپاوی بەخۆوە نەدەدی.
لەبەشێكی دیكەی تەلگرافەكەدا كە ئاماژە دراوە بەوەی حەنگاوەرانی بوێری ئێمە لەبەرەكانی جەنگدا وەڵامی ئەو تاوانانە دەكەنەوە، دەڵێت: جێی خۆیەتی كە بەڕێزتان لە لەلایەن بەندەوە هاوخەمی بۆ بنەماڵە داخدیدەكان و برا و خوشكانی كوردی موسوڵمان دەرببڕیت و سەلامی بەندە لە گەورە زانایان و پیاوانی ئاینی ئەو ناوچە بكە و سەرەخۆشی شەهیدبوونی ئازیزانیشیانیان پێ بگەیەنە. بەسەرنجدان لە پێداویستییە مادیەكانی ئەو ناوچەكە، كە بە هاوكاری بەرپرسانی بەڕێز لە هەوڵی دابینكردنی پێداویستیەكانی خەڵكی ناوچەكەن، ئەگەر هەستت بە كەمتەرخەمی و كەموكوڕی پیداویستیەكان كرد، بەندە ئاگادار بكەرەوە بۆ ئەوەی بەپیی توانا هەنگاوی بۆ هەلبگیردرێت.
ئامادە كردن و وەرگێڕانی: م. ی. اركان احمد حسن (جاف)