زانکۆی هەڵەبجە، پارێزگای هەڵەبجە، کوردستان، عێراق
24/7 هەمیشە کراوەیە

کۆبوونەوەی ئاسایی لیژنەی ئەرشیفی دیجیتاڵی جینۆسایدی هەڵەبجە

15-ئازار-2023
چالاکی

ئەمڕۆ دووشەممە ٦/ ٣/ ٢٠٢٣  لیژنەی ئەرشیفی دیجیتاڵی جینۆسایدی هەڵەبجە لە کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکانی زانکۆی هەڵەبجە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، کۆبوونەکە تایبەت بوو بە چەند تەوەرێک، لەوانە

١- تاوتوێکردنی هەموو ئەو وێنە و دۆکیۆمێنت و ڤیدیۆیانەی کە تا ئێستا کۆکراونەتەوە لەلایەن ئەندامانی لیژنەکەوە، هەروەها چۆنیەتی داخلکردنی ئەو داتایانە لەنێو سایتەکەدا

٢- خستنەڕووی داشبۆردی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە و بەرەوپێشچوونی ڕەوتی کارکردن تیایدا

٣- دانانی پلان و  میکانیزمەکانی کارکردن لە داهاتوودا بۆ هەرچی زووتر سەرخستنی پرۆژەکە